3 رۆژ پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی کێبڕکێی گواستنەوەی لویس فێلیپی بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەی لازیۆی ئیتاڵی دەدەن.

 

 لەم وەرزەدا یانەی لازیۆ ئاستێکی زۆری بەرزی لە خولی ئیتاڵی نیشانداوە و بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای یۆڤانتۆسی پێشەنگەوە پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە، لویس فێلیپیش یەکێک بووە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەری یانەکە.

ئاستی بەرزی یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکەش سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئامادە بەوە دەکەن، کارگێڕی یانەی بایرن میونخ ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکەوە کردووە و داوای نرخی ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییەیان کردووە، یانە باڤارییەکە دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرز دەستبەرداری جیرۆم بەرگریکاری یانەکەی ببێت و بە لویس فێلیپی شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، کیکی سێتینی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەش لە ئاستی هیچ کام لە لینگلێنت و ئومتیتی ڕازی نییە و دەیەوێت بە گواستنەوەی فێلیپی چاکسازی لە هێڵی بەرگری یانەکەیدا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، ئایا سەرۆکی تۆتینهام لە کۆتینۆ تووڕەیە؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ باشترین ڕێگەچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

سەرەتا