26/03/2020 366 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یاریزانان و کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرفتی کەمکردنەوەی مووچەی ئەم مانگەیان بۆ دروستبووە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

 

 ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یاریزانەکان کردووە ڕازیبن لەسەر ئەوەی لە سەدا 70ی مووچەی ئەم مانگەیان لێ ببڕدرێت، بەڵام یاریزانەکان بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەو داوایەیان ڕەتکردۆتەوە و ئامادەییان نیشانداوە لە سەدا 30 مووچەکەیان کەم بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە ساڵانە 643 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە سەرجەم یاریزانانی یانەکەی لە تۆپی پێ و باسکە و یارییەکانی دیکە دەدات بە یاریزانان، ئەم بڕەش نزیکەی لە سەدا 53ی داهاتووی یانەکە دەبات.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە سەرجەم چالاکییە وەرزەشییەکان لە تەواوی جیهاندا وەستاوە و ئەمەش گورزێکی کوشندەی لە یانەکان و یاریزانەکانی تۆپی پێ داوە، چونکە داهاتی پەخشی یارییەکان ڕاگیراوە و یانەکان تووشی زەرەرێکی زۆر بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا