3 رۆژ پێش ئێستا 185 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی چارەنووسی خولەکەی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت

گابرێل گرافینیای سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕەتیدەكاتەوە كە خولی ئیتاڵی هەڵبوەشێننەوە و ئامادەشیان تێدایە تا كۆتایی مانگی حەوت بۆ كۆتایهاتنی خولی ئەمساڵ چاوەرێ بكەن.

 

 لەمیانەی لێدوانێكیدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕەتیکردەوە بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولی ئیتاڵی وەرزی ئەمساڵ كۆتایی پێبهێنن، چونكە ئەوان زیانێكی زۆریان بەهۆی تەواو نەكردنی یارییەكانی ئەم وەرزە بەركەوتووە و ئەگەر خولەكەش تەواو نەكرێت ئەوا یانەكانیش گورزێكی كوشندەیان لە رووی مادییەوە بەردەكەوێت، لەبەر ئەوە دەیانەوێت خولی وەرزی ئەمساڵ تەواو بكەن و ئەگەر تاوەكو مانگی حەوتیش بخایەنێت ئەوان ئامادەیی تەواوکردنی خولەكەیان هەیە.

هەروەها گرافینیا ئاماژەی بەوەشكرد كە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری یانەكان و یەكێتی خولی ئیتاڵی  بە شێوەی ئۆنلاین كۆدەبنەوە، تا ئەوەی بگەنە ڕێگە چارەیەك بۆ كۆتایهێنان بە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، ئایا سەرۆکی تۆتینهام لە کۆتینۆ تووڕەیە؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ باشترین ڕێگەچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

سەرەتا