26/03/2020 438 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تی‌ هه‌رێم: بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌؛ چاوه‌ڕێی‌ ته‌مویله‌كه‌ی‌ به‌غداین


په‌یام

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر پرسی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ داو ده‌ڵێت چاوه‌رێی‌ به‌غدان پشكی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی موچە، رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێ، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) موچەیان وەرگرتووە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابین کرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، راستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌شڵێت، سەرجەمی موچەی موچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە ٨٩٤ ملیار دینار، لەو بڕە ٤٥٣ ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی ٥١٪ کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستیەو ڕاگیرانی دەوامەوە لەبەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتوە، بۆ ئەو مەبەستە بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: هه‌ركاتێك له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا سه‌ركه‌وتین؛ نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی عەرەبی و میسر ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی گەنم بوونەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕیارێك بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا؛ عێراق پێشه‌نگه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی زیاتر كردووه‌

سەرەتا