3 رۆژ پێش ئێستا 393 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی نیوزیلاند دانی به‌ تاوانه‌كانیدا نا


په‌یام

تیرۆریست برێنتۆن تارانت كه‌ له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نور و لینود له‌ شاری كریستچه‌رچ له‌ ١٥ی ئاداری ٢٠١٩ له‌میانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی به‌ چه‌كی ئۆتۆماتیكی، ٥١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٩ی دیكه‌ش برینداربوون دانی به‌ ئه‌نجامدانی هه‌موو تاوانه‌كانی دا نا.

رادیۆی نیوزیلاند بڵاوی كرده‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ، راست‌ڕه‌وی په‌ڕگیری ئوسترالی، برێنتۆن تارانت-ی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ دادگای باڵای كریستچه‌رچ دانی به‌ ئه‌نجامدانی ٥١ تاوانی كوشتن، ٤٠ هه‌وڵی كوشتن و یه‌ك هێرشی تیرۆریستی دا ناوه‌. 

ئه‌و تیرۆریسته‌ كه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو له‌و گرتووخانه‌ی تیایدا زیندانی كراوه‌ له‌ شاری ئۆكلاند له‌ رێگای سیسته‌می بینین و بیستنه‌وه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كرد و له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كانییه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو له‌ رێگای ئه‌و داواكارییه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ پێشكه‌شی كردووه‌، داوای كردووه‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگا پێش بخرێت كه‌ بڕیار بوو مانگی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت. پێشتر ئه‌و تیرۆریسته‌ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت ده‌كردنه‌وه‌. 

به‌هۆی باری له‌ناكاو كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دوێنێ له‌ ئوسترالیا راگه‌یه‌ندرا ته‌نها ١٧ كه‌س به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كرد كه‌ چه‌ند میدیاكارێك و پێشنوێژی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ بوون. 

به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا دیار نییه‌ دانیشتنی داهاتووی دادگا كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تیایدا سزای تیرۆریسته‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ و زیانبه‌ركه‌وتووان و كه‌سوكاری قوربانییانیش به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جیهان.. زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ لێدانی ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. تاقیگه‌یه‌ك داهێنراوه‌ كه‌ به‌ 5 خوله‌ك ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنا ئاشكراده‌كات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا 600 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. دوو ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران تووشی كۆرۆنا بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتاڵیاش له‌ ڕێژه‌ی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش وڵاتی چین كه‌وت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك تڕەمپ لە سەرەتای دەركەوتنی كۆڕۆناوە 15 درۆی گەورەی كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن تووشی كۆرۆنا بووه‌

سەرەتا