26/03/2020 631 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ندامێكی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان: ئەم تاکڕەوی‌و جیاکارییەی سەرۆکی حکومەت، کوردستان بەرەو ھەڵدێر دەبات


په‌یام

كاروان گه‌زنه‌یی‌، ئه‌ندامی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان، له‌سه‌ر كڕینی‌ ئۆتۆمبیله‌كان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، ئەم تاکڕەوی و جیاکارییەی سەرۆکی حکومەت، کوردستان بەرەو ھەڵدێر دەبات.

كاروان گه‌زنه‌یی‌ نوسیویه‌تی‌، ئەمڕۆ بە شانازییەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە نمایشێکی میدیایی دەڵێت کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ٢٥ ئۆتۆمۆبێلی فۆرچنەری مۆدێل ٢٠٢٠ی بە دیاری بۆ پۆلیسی ھەولێر دابینکردووە، کە لانی کەم دەکاتە سەروی ١ ملیۆن دۆلار.

گه‌زنه‌یی‌ نوسیویه‌تی‌، ھەر ھەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٣ ملیار دیناریان تەرخاکرد بۆ پارێزگای دھۆک. ئەگەر قەیرانی داراییە، ئەو پارەیە لەکوێ دێت؟ ئەگەر قەیران نییە، بۆچی سەرۆکی حکومەت داوا لە سەرمایەداران دەکات ھاوکاری حکومەت بکەن؟ ئەی ئەگەر قەیران نییە، بۆچی مووچەی فەرمانبەران و ئاسایش و پێشمەرگە و ھاووڵاتییان دابین ناکرێت؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان ده‌شڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە وەزیری دارایی بەڕوونی قسەبکات و ڕوونکردنەوە بدات بە خەڵک و چیتر خەڵک بە ناوی قەیرانەوە چەواشە نەکرێت! ئەم جۆرە لە حکومڕانییە جگەلە تۆخکردنەوەی دوو ئیدارەی و سەپاندنی عەقڵیەتی تاکڕەوی و خۆسەپێنی زیاتر تەفسیرێکی دیکە ھەڵناگرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئەمە بێحورمەتیکردنە بە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم و لەتکردنی کوردستانە بەسەر دووبەرەدا. ھەر کەسێکیش پشتیوانی لەو جۆرە کارانە بکەن بەشێکە لەو گەندەڵییە مەترسیدارەی کە لەھەرێمی کوردسران دەگوزەرێت.

كاروان گه‌زنه‌یی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، دەبێت وەزیری دارایی و مەسروور بارزانی بەزووی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بەھەدەردانە بدەن و بۆ خەڵکی کوردستان، و وەزیری پێشمەرگەش ڕوونی بکاتەوە کە ھێنانی ھێز بۆ زینی وەرتێ بۆ!

ئێستا ئیتر کاتی قسەکردنە و وتار بە وتار پەردە لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی ھەندێک کەس ڕادەمالین کە دەیانەوێت بە ناوی چاکسازی و یەکڕیزییەوە ماڵێورانی بەسەر ئەم میللەتە و نەوەکانی داھاتوودا بێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایانی ناڕازی كەركووك: سزادان لە هەڵبژاردن، دەكەینە بنەمای كارەكانمان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەكشەممە مووچەی مانگی شەشى فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی دەم پارتی: چاوەڕوان دەكرێت یاسا بۆ چارەسەری پرسی كورد دەربكرێت

سەرەتا