26/03/2020
346 جار خوێنراوەتەوە
فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی له ده‌ریای ره‌ش كه‌وته‌خواره‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27ی له ده‌ریای ره‌ش راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاتژمێر ٢٠:١٠ به كاتی ناوخۆ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27 كه له دووری ٥٠ كم له كریمیا به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا فڕینی پلان بۆ دانراوی ئه‌نجامده‌دا له رادار ونبوو، دوای خوله‌كێك له ناوچه‌كه‌وه ئاماژه‌ی دۆخی له‌ناكاو وه‌رگیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ناوچه‌ی سه‌ربازیی باشووره‌وه هێلیكۆپته‌ری جۆری Mi-8 و فڕۆكه‌ی جۆری An-26 له‌گه‌ڵ كه‌شتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون بۆ كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه؛ ''به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ریاوه. به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه كاره‌كانی گه‌ڕان سه‌خته''.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە