26/03/2020
306 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. زیاتر له هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
په‌یام
له ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19)وە گیانیان لەدەستداوە هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مریكا بووه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه په‌تاكه به‌ربڵاوترینه تێیدا، به پێی دوایین زانیاریی كه زانكۆی جۆنز هۆپكینز بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێش نزیكه‌ی ١٢ كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر، ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه كه ٥٥ هه‌زار و ٢٣٨ كه‌س بوو ١٣ هه‌زار و ٣٣٤ زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٦٨ هه‌زار و ٥٧٢ كه‌س، له هه‌مان كاتدا ٢٣٦ كه‌سی دیكه به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ٣٨ كه‌س.
دوێنێ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا ٤٦ هه‌زار و ٤٨١ حاڵه‌ت بوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدابوو ٥٩٣ كه‌س بوو.
له‌دوای هه‌ریه‌ک چین و ئیتاڵیا، ئه‌مریكا له پله‌ی سێیه‌مدا دێت له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، له كاتێكدا له چین ٨١ هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌تی تووشبوون و له ئیتاڵیا ٧٤ هه‌زار و ٣٨٦ حاڵه‌تی تووشبوون هه‌یه.
ته‌نیا له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا ٣٣ هه‌زار و شه‌ش حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه هه‌یه و، تا ئێستا ٣٦٦ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە