3 رۆژ پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

مژدەیەکی خۆش سەبارەت بە دیبالا و هاوڕێکەی

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئۆریانا ساباتینی هاوڕێ کچەکەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایدەگەیەنێت تەندروستی هەردووکیان بەرەو باشی دەچێت.

چوار پێش ئێستا پاولۆ دیبالا لە ڕێگەی هەژمارەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوکردەوە.

لە میانی لێدوانێکیشیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی، هاوڕێ کچەکەی دیبالا نوێترین زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لە ئێستادا هەست دەکەین تەندروستیمان بەرەو باشی دەچێت، بەڵام لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەستمان بە ئازارێکی زۆر دەکرد، دکتۆرەکانیش داوایان لێکردن پشوو بدەین و ڤیتامینەکان بەکاربهێنین.

لە بەشی دووەمی قسەکانیدا هاوڕێ کچەکەی هێرشبەرەکەی خانمەپیرەکە زانیاری لە بارەی نەخۆشییەکەوە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، ڤایرۆسەکە هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆزا ماندووی کردوون و هەستیان بە ئازار کردووە، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە پلەی گەرمی لەشیان بەرز بووبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی چارەنووسی خولەکەی ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مژدەیەکی خۆش سەبارەت بە دیبالا و هاوڕێکەی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز بۆ گواستنەوەی یاریزانێک چاوەڕوانی قسەی زیدان دەکات

سەرەتا