25/03/2020
237 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: به‌هۆی حكومڕانی خراپی هه‌رێمه‌وه هاوڵاتییان باجی قه‌یرانه‌كان ده‌ده‌ن
په‌یام
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له میانی به‌شداری كردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامدا هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رامبه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی حكومڕانی خراپی هه‌رێمه‌وه هاوڵاتییان باجی قه‌یرانه‌كان ده‌ده‌ن، ڕاشیگه‌یاند "گه‌نده‌ڵییه‌كی قووڵ به دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تداری هه‌رێمدا هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ڕێبوار حه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: هاوڵاتییان بژێوی ژیانیان نییه و له‌ژێر فشاری ده‌روونی تونددان.
له‌باره‌ی مووچه‌وه وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێكه له بابه‌تی مووژه‌دا كه‌مته‌رخه‌مه، ئه‌ركی حكوومه‌ته به قه‌ربووكردنه‌وه و دابینكردنی مووچه دڵی هاوڵاتییان خۆش بكات.
له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی حكومه‌ته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زته‌بێژی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت ڕێكاری باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتووته به‌ر، به‌ڵام ته‌نیا به‌م ڕێكارانه ناتوانێت دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
وتیشی: ڕێژه‌ی هه‌ره به‌رزی هاوڵاتییان به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كان ده‌كه‌ن، داوایشی له هاوڵاتییانی هه‌رێم كرد كه پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و خێزانه‌كیانیاندا و ڕایگه‌یاند "پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئاینی و مرۆڤایه‌تییه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە