25/03/2020 367 جار خوێنراوەتەوە

"بەهۆی گەمارۆكانی قەوارەی ئیسڕائیل، كه‌رتی غه‌ززه‌ ناتوانێت پێداویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دەستەبەر بكات"

په‌یام

قەوارەی ئیسڕائیل بە بەربەستدانان لەبەردەم هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە كەرتی غەززەی فەڵەستین تۆمەتبار دەكرێت.
وەزارەتی تەندروستیی كەرتی غەززە ڕایگەیاند: ''بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ساڵانێكە قەوارەی ئیسڕائیل بەسەر ناوچەكەدا سەپاندوویەتی، ناتوانرێت پێداویستی پزیشكیی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستەبەر بكرێت".
(ئەشرەف قودرا) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاماژەی بەو كێشانە كرد كە بەهۆی گەمارۆی 13 ساڵەی قەوارەی ئیسڕائیل بۆ سەر كەرتی غەززە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا، ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
(قودرا) وتی: لەم ڕۆژانەدا كە بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبینەوە، پێداویستیی تاقیگەكانیان سنووردارن‌و لەسەدا 39ی دەرمانە سەرەكییەكان‌و لەسەدا 23ی كەلوپەلی پزیشكیی و لەسەدا 60ی ستۆكی خوێن لە تاقیگەكاندا كەمیان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین وتیشی: قەوارەی ئیسڕائیل بەرپرسیارە لە ژیانی فەڵەستینییەكان، لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەو میكانیزمانە لاواز دەكات كە خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن، بەوەیش غەززە لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە دووڕیانێكی مەترسیداردا دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

سەرەتا