25/03/2020 638 جار خوێنراوەتەوە

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: پارتی كۆمۆنیستی چین لە یەكەم ڕۆژەوە لەبارەی كۆرۆناوه‌ درۆی لەگەڵ جیهان كردووە

په‌یام

لە كۆنگرێسی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەك بۆ دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە حكومەتی چین بەتۆمەتی شاردنەوەی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتاوە، پێشكەش كرا.
لە پڕۆژەیاسایەكدا داوا كراوە حكومەتی چین ناچار بكرێت قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێوە لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كەوتووە.
ئەم پڕۆژەیاسایە لەلایەن (جۆش هاوڵی) سیناتۆری پارتی كۆماری و (ئەلیس ستێفانیك) پەرلەمانتاری ئەو پارتە پێشكەشكراوە‌و ئیدانەی "هەڵوێستی گوماناوی" چین بەرانبەر ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كراوە.
سیناتۆر (هاوڵی) لەبارەی پڕۆژەیاساكەشەوە ڕایگەیاند: پارتی كۆمۆنیستی چین لە یەكەم ڕۆژەوە تا ئێستا لەبارەی ڤایرۆسەكەوە درۆی لەگەڵ جیهان كردووە.
ئەو وتیشی: حكومەتی پەكین لە سەرەتای كۆتا مانگی ساڵی ڕابردووەوە ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بووە، بەڵام فەرمانی بە لەناوبردنی ئەو نموونە وەرگیراوانە كرد كە لە تاقیگەكاندا لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرا و پزیشكەكانیشی ناچار بە بێدەنگیی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    هەپەگە: تا ئازادبوونی ئۆجالان بەبێ وەستان بەردەوام دەبین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی پلانی ئاشتی غەززە، نێردەی سەرۆکى ئەمریکا دەگاتە ناوچەكە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن ئامادەكاری دەكات توندترین ڕێكاری ئابووری دژی ئێران بگرێتەبەر

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

سەرەتا