3 رۆژ پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌، هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رنامه‌كانیدا ده‌كات

په‌یام

"به‌درێژایی‌ ڕۆژ و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت ڕۆژ په‌یوه‌ندی‌ وه‌رده‌گرێت"
به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌، هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رنامه‌كانیدا ده‌كات 

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 25ی‌ 3ی‌ 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ژیار جه‌لال مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئیبراهیم ته‌یب، به‌رپرسی‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ هێڵه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی‌ به‌رنامه‌كانی‌ هێڵه‌كه‌ بەڕێوەچوو بۆ ئەوەى هێڵەکە لە کاتی خۆپارێزی‌ له‌ په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا باشتر خزمه‌ت به‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان بكات.

له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" هێڵه‌كه‌ ڕۆژو كاته‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ په‌یوه‌ندی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان زیاد ده‌كات به‌جۆرێك به‌ درێژایی‌ ڕۆژ له‌ سه‌عات (8.30) به‌یانی‌ بۆ (6.00)ی‌ ئێواره‌و به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌ به‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر سودگه‌یاندن به‌ منداڵان‌و خێزانه‌كان و باشتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشی‌و په‌تای‌ كوشنده‌ی‌ كۆرۆنا، هاوتای‌ ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌ت".

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵه‌كه‌ش به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌ :" منداڵان‌و خێزانه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ بێ به‌رانبه‌ر ده‌توانن ژماره‌ 116 لێ بده‌ن‌و له‌گه‌ڵ هێله‌كه‌ قسه‌ بكه‌ن، هێڵه‌كه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌رونییه‌وه‌ ڕاوێژی‌ دروست ده‌دات به‌ منداڵ‌و خێزانه‌كان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانیان هه‌روه‌ك له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشدا ئه‌و كاته‌ی‌ پێویست ده‌كات كێشه‌كان ئاراسته‌ی‌ دام‌و ده‌زگای‌ په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك هیڵه‌كه‌شمان ڕاسپاردووه‌ كه‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆناو ڕێنمایی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ ته‌نها پشت به‌ بڕیارو ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببه‌ستن كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌".

هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زارتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و منداڵان‌و خێزانه‌كانیان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌ هیڵه‌كانی‌ كۆڕه‌ك‌و ئاسیاسێل‌و تۆڕه‌كانی‌ ناوخۆوه‌ به‌بێ هیچ تێچوویه‌ك په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكه‌ن‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن و زانیاریی‌ دروست وه‌رگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    پێنجوێن.. لەسەر هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێك دوو كەس دەستگیردەكرێن

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    كه‌شناسی: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو له‌ سلێمانی نۆ كه‌س و له‌ هه‌ولێر سێ كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین.. خێرخوازێك خۆراكی یەك مانگ بۆ هەزار و 500ماڵ دابین دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو منداڵە تووشبووه‌كه‌ی ناحیەی تەكیە چاكبوونەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دەستیگرت بەسەر ٢٥ بارهەڵگر کە بە نایاسایی لە ئێرانەوە هاتبوونە ناو خاکی وڵاتەکەی

سەرەتا