25/03/2020 557 جار خوێنراوەتەوە

پیرێز بۆ گواستنەوەی یاریزانێک چاوەڕوانی قسەی زیدان دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆر نزیکبووە لەوەی کۆتایی بە گواستنەوەی ڤان دی بیکی هۆڵندی و یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردا بهێنێت، بەڵام زەینەدین زیدانی ڕاهێنەر بەڵێی بۆ ئەو گواستنەوەیە نەکردووە.

 

 ڕۆژنامەکانی هۆڵندا ئاشکرایان کردووە، کارگێری ڕیاڵ مەدرید لە دوو کاتی جیاوازدا توانیوێتی لەگەڵ یانەی ئەیاکس بۆ گواستنەوەی ڤان دی بیک گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی، سەرەتا هاوینی ڕابردوو بەرپرسانی یانەی شاهانە لەگەڵ یانە هۆڵندییەکە و خودی یاریزانەکەش گەیشتبوونە ڕێککەوتن، دواتریش لە مێرکاتۆی زستانەدا جارێکی دیکە ڕیاڵ مەدرید بە 55 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوە ئەو ئەستێرەیە نزیکبوو، بەڵام لە هەردوو جارەکەدا زیدان ڕەزامەندی لەسەر ئەو گواستنەوەی نیشان نەدا و ناچار یاریزانەکە لە هۆڵندا مایەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پیرێز مەبەستێتی جارێکی دیکەی گفتوگۆی گواستنەوەی ڤان دی بیک دەست پێ بکاتەوە و بابەتەکە لەگەڵ زیدان یەکلای بکاتەوە، بەڵام پێدەچێت نرخی یاریزانەکە و شێوازی گفتوگۆکان پاش بڵاوبردنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گۆڕانکاری بەسەردا بێت و ئەو گواستنەوەی هاوشێوەی پێشووتر ئاسان نەبێت، چونکە لە ئێستادا هیچ یانەک ئامادە نییە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤان دی بیک پێشکەش بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

سەرەتا