25/03/2020
327 جار خوێنراوەتەوە
له ئێران تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه
پهیام
بە گیانلەدەستدانی 143 كەسی دیكە لە چەند سەعاتی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەست داوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار بەرز بووەوە.
تەلەفزیۆنی فەڕمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا دوو هەزار و 206 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئێران تۆمار كراوەو 143 كەسی دیكەیش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە.
(كیانوش جیهانپوور) بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەی ڕاگەیاند و وتیشی: بەو ژمارە نوێیەوە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ دوو هەزار و 77 كەسو ژمارەی تووشبووانیش بۆ 27 هەزار و 17 حاڵەت، بەرز بووەتەوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتیشی: نۆ هەزار و 625 كەسیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە.
لای خۆیەوە، (عەلی ڕەبیعی) وتەبێژی حكومەتی ئێران دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆككۆمار و لە چەند ڕێوشوێنێكی نوێدا، گەشت و چوونەدەرەوە لە شارەكان، قەدەغە كراوە.
وتەبێژی حكومەت وتیشی: ئەگەر كەمتەرخەمیی خەڵكی بە ڕێوشوێنەكان بەردەوام بێت ڕووبەڕووی مەترسیی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە دەبینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە