25/03/2020 981 جار خوێنراوەتەوە

شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا و سەرۆکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی تووشی کۆرۆنا بوون

په‌یام

له‌ به‌ریتانیا تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، له‌ ئه‌مریكاش سەرۆکی زانکۆی هارڤارد و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.

نووسینگه‌ی چارلێز وێلز رایگه‌یاند شازاده‌ی جێنشینی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ "ته‌نها نیشانه‌ی سووكی (ڤایرۆسه‌كه‌ی) لێ ده‌ركه‌وتوون، ئه‌گه‌رنا ته‌ندروستی باشه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كار ده‌كات".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ تێستی هاوسه‌ری چارلێز، دوقه‌ی كۆرونواڵ كامیلا نێگه‌تیڤ ده‌رچووه‌. جه‌ختیش له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شازاده‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی به‌ریتا و پزیشكان خۆیان له‌ ئیسكۆچیا گۆشه‌گیر كردووه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شازاده‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا له‌ كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیدا كه‌سانێكی زۆری بینیووه‌ بۆیه‌ ناتواندرێت بزاندرێت كه‌ له‌ كێوه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ سەرۆکی زانکۆی هارڤارد، لاری بەیکۆو لە نامەیەکدا کە ئەمڕۆ ئاراستەی زانکۆی هارڤاردی کردبوو، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ئەوەشی نووسیوە کە ماوەی ١٠ رۆژە خۆی و هاوسەرەکەی لە ماڵ نەهاتوونەتە دەرەوە و خۆشیان نازانن چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەیکۆو لە نامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە رۆژی ٢٢ی ئادار تووشی تا و کۆکە بوون و دواتر هەستیان بە لەرزین و ئازاری ماسولکەکانی لەشیان کردووە، هەربۆیە دوێنێ پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزێتیف بووە. 

جێی وەبیرهێنانەوەیە سەرۆکی زانکۆی هارڤارد لە ١٠ی ئاداردا داوای لە خوێندکارانی زانکۆکە کردبوو لەپێناو تەندروستی گشتیدا بەشە ناوخۆییەکان چۆڵ بکەن و تا کۆتایی پشوو نەگەڕێنەوە کەمپی زانکۆکە.

شایەنی باسە لاری بەیکۆو هاوسەرەکەی هەژدەهەمین کەسن لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ببن.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەزگا پزیشکییەکان بڵاویان کردووەتەوە تا ئێستا لە شارۆچکەی میدڵسێکسی سەر بە ویلایەتی ماساچوسێتس کە زانکۆی هارڤاردیش دەکەوێتە ئەو شارۆچکەیەوە، ٢٣٢ حاڵەت و لە سەرتاسەری ویلایەتەکەشدا ٧٧٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراون و نۆ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا: ئامادەین هاوکاری سەربازی سعودییە بکەین

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

سەرەتا