25/03/2020
448 جار خوێنراوەتەوە
سەرکۆماری ئێران: دەشێت رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە رێوشوێنی توندیان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە کاتی پشووەکانی جەژنی نەورۆزدا گرتوەتەبەر و وتی: "سەرکەتووبووین لە تێپەڕاندنی یەکەمین شەپۆلی ڤایرۆسەکەدا، بەڵام پێدەچێت رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ببینەوە".
روحانی جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت لە ئاسایشی گیانی خەڵک بەرپرسیارە و رایگەیاند "دەشێت پارک و باخچەکان دابخرێن، هەروەها گەشت و سەیرانی یازدەبەدەر هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەنجامنادرێن، بەڵام رێگاچارەیەکی دیکەمان بۆ زاڵبوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا نییە، پێویستە هاووڵاتییانمان بزانن ئەم رێوشوێنانە بۆ بەرژەوەندی ئەوان گیراونەتەبەر".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە