25/03/2020 439 جار خوێنراوەتەوە

فابریگاس هۆکاری جێهێشتنی ئەرسیناڵ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

سیسک فابریگاسی ئیسپانی و یاریزانی ئێستای یانەی مۆناکۆی فەرەنسی هۆکاری جێهێشتنی ڕیزەکانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بەرەو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشکرا دەکات.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا کە پێگەی گۆڵی جیهانی بڵاوکردۆتەوە، فابریگاس باس لە جێشتنی ڕیزی تۆپچییەکانی لەندەن دەکات و دەڵێت: کاتێک کاپتنی ئەرسیناڵ بووم هەمیشە هەستم بە فشار دەروونی دەکرد، پێویستی هەندێ یاری ببەینەوە و هەموو توانای خۆم بەکاردەهێنا لەو پێناوەدا.

لە درێژەی قسەکانیدا فابریگاس ئەوەی خستەڕوو، کاتێک لە یارییەکدا شکستیان هێناوە چۆتەوە ماڵەوە و گریاوە، زۆر کاتیش بەبێ ئەوەی بخەوێت ڕۆژی کردۆتەوە و ئازاری چەشتووە، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر کە چۆتە مەشقەکانی یانەکەی سەیریکردووە هاوڕێکانی لە ئەرسیناڵ پێ دەکەن، ئەمەش وایکردووە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.

هاوینی 2011 فابریگاس لە یانەی ئەرسیناڵەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، سێ وەرز دواتریش یاریزانەکە گەڕایەوە ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی هەڵبژارد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا