25/03/2020
428 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل رێگره له گه‌یاندنی هاوكاری ته‌ندروستی بۆ كه‌رتی غه‌ززه
په‌یام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌ززه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی ساڵانێكه ئیسرائیل به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاندوویه‌تی، ناتوانرێت پێداویستی پزیشكی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌شره‌ف قودرا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌و كێشانه كرد كه به‌هۆی گه‌مارۆی ١٣ ساڵه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
ئه‌شره‌ف قودرا باسی له‌وه كرد له‌م رۆژانه‌دا كه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه پێداویستییه‌كانی تاقیگه سنووردارن، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا ٣٩ی ده‌رمانه سه‌ره‌كییه‌كان، له‌سه‌دا ٢٣ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی و له‌سه‌دا ٦٠ی ستۆكی خوێن له تاقیگه‌كاندا كه‌میان هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل به‌رپرسیاره له ژیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌و میكانیزمانه لاواز ده‌كات كه له ناوچه‌كه‌دا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌وه‌یش كه‌رتی غه‌ززه به ئاراسته‌ی دووڕیانێكی مه‌ترسیدار ده‌بات له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین داوای له هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه به‌په‌له‌كانی وه‌ك؛ ئامێری هه‌نه‌سه‌دانی ده‌ستكرد، ده‌رمان، پێداویستی پزیشكی و كه‌لوپه‌لی تاقیگه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان له فه‌ڵه‌ستین ٦٠ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه كه دووانیان له كه‌رتی غه‌زه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە