4 رۆژ پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

قه‌ته‌ر.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو كه‌سی یه‌كه‌می تاڵیبان كۆبوونه‌وه‌


په‌یام

راگەیەندرا کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەگەڵ سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبان، مەلا برادەر لە دۆحە پایتەختی قەتەر کۆبووەتەوە.

لەوبارەو وتەبێژی نووسینگەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر، سوهەیل شاهین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی نووسیووە "هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان و ئازادکردنی دیلەکانیان تاوتوێ کردووە".

سوهەیل شاهین ئاماژەی بە کات و ساتی سازکردنی کۆبوونەوەکەی نەدوا، بەڵام ئەوەشی نووسیووە:

"لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەی نێوان تاڵیبان، ئەمریکا دانوستانی نیوان لایەنەکانی ئەفغانستان (حکوومەتی کابول و بزووتنەوەی تاڵیبان) دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی ئاشتی و ئاگربەست لە ئەفغانستان بەدی بێت".

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەڵێنی داوە بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە رێککەوتنی ئاشییدا ئاماژەی پێ کراوە، هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

لە ٢٩ی شوباتی رابردوودا، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە کۆبوونەوە و دانوستان، دواجار ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنی "هێنانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان"یان واژوو کردبوو.

بەپێی ئەو رێککەوتنە ئەمریکا لەمیانی ١٣٥ رۆژدا ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان بۆ هەشت هەزارو ٦٠٠ سەرباز کەم دەکاتەوە، ئەگەر تاڵیبان پابەندبێت بە رێککەوتنەکە و دانوستانی ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی کابول-دا ساز بکات، ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەمیانی ١٤ مانگدا تەواوی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە.

هاوکات بەپێی خاڵێکی رێککەوتنەکە لەمیانی ئەم مانگەدا، نزیکەی پێنج هەزار لە بەندکراوەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان ئازاد دەکرێن و لە بەرامبەردا، نزیکەی هەزار بەندکراوی حکوومەتی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەکەوە ئازاد دەکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ خوێندن راگیرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدلب.. به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ڕوسیاوه‌ 387 هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكانی یەمەن ئامادەن دیلەكانی سعودییە لەگەڵ دەستگیركراوە فەڵەستنییەكان بگۆڕنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەهۆی گەمارۆكانی قەوارەی ئیسڕائیل، كه‌رتی غه‌ززه‌ ناتوانێت پێداویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دەستەبەر بكات"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئێران تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرکۆماری ئێران: دەشێت رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل رێگره‌ له‌ گه‌یاندنی هاوكاری ته‌ندروستی بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو كه‌سی یه‌كه‌می تاڵیبان كۆبوونه‌وه‌

سەرەتا