24/03/2020 551 جار خوێنراوەتەوە

ڤایرۆسی کۆڕۆنا کریستیانۆ ناچار دەکات یۆڤانتۆس جێبهێڵێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەیەوێت ڕیزەکانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جێبهێڵێت و دوو یانەی ئەوروپی ئامادەن گرێبەستی پێشکەش بکەن.

 

 میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەو شێوە ترسناکەی بە وڵاتی ئیتاڵیادا دوو دڵی لای کریستیانۆ دروستکردووە و یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە نەگەرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە و پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی ئیتاڵیاوە بکات.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی کریس دەدەن، یانە پاریسییەکە مەبەستێتی ئەو گۆڵکارە پۆرتوگالییە بۆ ڕیزەکانی پەلکێش بکات تا ئەوەی خەونەکەی بە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ بهێنێتە دی، لە هەمانکاتیشدا چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ پاریس ئەگەری مانەوەی نێماری بەڕازیلی لەو یانەیە زۆر زیاتر دەبێت و هاوشانی مباپێ سیانەیەکی زۆر باشیان لێ دروست دەکات.

یانەی مانچستەر یونایتدیش دەیەوێت جارێکی دیکە کریستیانۆ بۆ ڕیزەکانی بگەڕێنێتەوە تا ئەوەی لەگەڵ برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانیدا بتوانن جارێکی دیکە یانەکە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان بگەڕێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا