24/03/2020
363 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی ئاگربەستی جیهانی دەکات
پهیام
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانییدا کە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە رێکی خستبوو پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی
جیهان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە وێڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ
"كۆڤید-19" تا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان درێژەیان هەیە.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس هۆشداری لەوەشدا کە مەترسی کۆرۆنا لەسەر
دانیشتوانی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە سیستەمی تەندروستییان هەرەسی هێناوە،
کارمەندانی تەندروستی تیایاندا دەکرێنە ئامانج لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی ناچار
بەبەجێهێشتنی ماڵوحاڵیان بوون، دوو هێندە زیاترە.
ناوبراو داوای وەستاندنی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەستێکی نێودەوڵەتی
کرد تا بتواندرێت رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاری مرۆیش
بگەیەندرێتە لێقەوماوان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە