24/03/2020 504 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوای یارمەتی لە ئیسرائیل دەكات

په‌یام

كەناڵی دوازدەی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە كۆشكی سپی داوای لە تەل ئەبیب كردووە یارمەتی بدات لە پێشكەشكردنی پێدوایستی پزیشكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید -19".

روونیكردووەتەوە كە ئەو داواكارییەیە، كۆشكی سپی ئاراستەی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیسرائیل، دەڤید فریدمان كردووە كە ئەویش لای خۆیەوە پێشكەش بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و كارخانەكانی تایبەت بە دروستكردنی پێدوایستییەكانی پزیشكی ئیسرائیل كردووە.

لە داواكارییەكەی ئەمریكادا تیایدا ئەوە هاتووە "ئەگەر پێدوایستی پزیشكی زیاد هەیە یان ئەگەر كارخانەكانی ئیسرائیل بتوانن بەپەلە پێدوایستییەكانی پزیشكمان بۆ دروست بكەن، ئەوا كۆشكی سپی چاوەڕان دەكات".

هەروەها لە داواكارییەكەدا ئەوەش هاتووە "ئەوەی ئێستا لە پێدوایستییەكانی پزیشكی یان ئەوانەی دەكرێت دروست بكرێن دەبێت لە كەمترین ماوە چوار بۆ شەش هەفتەیە پێشكەش بكرێن و كۆشكی سپی ئامادەیە ژمارەیەكی زۆر لەو پێدوایستییە پزیشكییانە بكڕێت".

كەناڵی دوازدەی ئیسرائیل وردەكاری سەبارەت بەو پێدوایستییە پزیشكییانە نەخستەڕوو كە ئەمریكا رایگەیاندووە لەئێستادا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستێیەتی.

پێشتر لە راپۆرتێكی فەرمی ئیسرائیلدا ئەوە بڵاكرابوویەوە كە ماددەیەكی زۆر كەم هەیە لە ئامادەكردنی پێدوایستییەكانی پزیشكی ئیسرائیل بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: به‌ توندی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەیەک کە گەشتیاری ئیسرائیلی تیابووە، بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە لە بولگاریا نیشتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیكوادۆر.. خاچێك بەسەر قەشەیەكدا كەوت و گیانی لەدەست دا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی محەمەد لە جیهاندا بەرفراوانترینە و 134 ملیۆن كەس هەڵگری ناوەكەن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ڕووداوێكەوە لە بنكەیەكی سەربازی كەنەدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون

سەرەتا