24/03/2020
328 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی "جی 20" تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات
په‌یام
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
رایگه‌یاند له به‌رنامه‌ی دایه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای
نوێ ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له G20بكات.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا
كه له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامی دا، رایگه‌یاند كه په‌یامی بۆ سه‌ركرده‌ی
وڵاتانی ئه‌ندام له G20 ناردووه و له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی
له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاتانی تازه پێگەیشتوو پێویستییان به هاوكاری زۆره.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای
له وڵاتانی ئه‌ندام له G20 كرد كه ته‌نها به رزگاركردنی ناوه‌نده
بازرگانییه‌كان هه‌ڵنه‌ستن، به‌ڵكو پاكێجی پشتیوانی له شوێنكار و كۆمه‌ڵگاكان
رابگه‌یه‌نن و هاوكاری وڵاتانی تازه پێگەیشتوو بكه‌ن و گوتی: "له به‌رنامه‌م
دایه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له G20 بكه‌م".
ناوبراو داوای دوو ملیار دۆلاری له كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنی مرۆیی له‌و ناوچانه‌ی جه‌نگیان
تیادایه، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بگاته كه‌مپه‌كانی
په‌نابه‌ران له‌و ناوچانه "كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە