24/03/2020
304 جار خوێنراوەتەوە
به‌ریتانیا...چوونه‌ده‌ره‌وه سنوورداركرا و كاروباری بازرگانی راگیرا
په‌یام
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی
كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له به‌ریتانیا ده‌رچوونی خه‌ڵكی له ماڵ سنوورداركرا و بڕیاردرا،
جگه له ماركێت و ده‌رمانخانه‌كان هه‌موو شوێنه بازرگانییه‌كان دابخرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له
گوتارێكیدا بۆ گه‌له‌كه‌ی باسی له‌و بڕیاره نوێیانه كرد كه گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
بۆریس جۆنسۆن باسی له گرنگیی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه كرد و گوتی: ''له‌م ئێواره‌یه‌وه ده‌مه‌وێت فه‌رمانێكی زۆر ئاسان به
گه‌لی به‌ریتانیا بده‌م. ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێننه‌وه''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه
كرد كه ته‌نها بۆ كاری كڕینی پێداویستی، هاوكاری كه‌سانی لێقه‌وماو، ده‌سته‌به‌ركردنی
پێداویستی پزیشكی و وه‌رزشكردن به ته‌نیا رێگه به‌ده‌رچوون له ماڵ ده‌ده‌ن، كاتێكیش
رێگه به ده‌رچوون ده‌درێت له ماڵ بۆ كار كه ئه‌و كاره له ماڵه‌وه نه‌كرێت.
- سزای پاره به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێندرێت
كه پابه‌ندی یاساكان نابن
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن باسی
له‌وه كرد كه پۆلیس ده‌سه‌ڵاتی غه‌رامه‌كردن و بڵاوه‌پێكردنی گردبوونه‌وه‌ی هه‌یه
ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكان نه‌بن و گوتی: ''نابێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیانتاندا كۆببنه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاوڕێكانتان داوای دیداری كرد ده‌بێت بڵێن 'نه‌خێر'.
نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی خێزان كۆببنه‌وه كه له ماڵه‌وه نامێننه‌وه. نابێت جگه له ده‌سته‌به‌ركردنی
پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆراك و ده‌رمان بۆ بازاڕكردن ده‌ربچن و تا ده‌كرێت
كه‌م بۆ كڕینی ئه‌و شتانه‌ش (خۆراك و ده‌رمان) ده‌رچن.
- ته‌نیا ماركێت و ده‌رمانخانه‌كان كراوه
ده‌بن
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاریانداوه
به داخستنی كۆگاكانی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و پێداویستی كاره‌بایی، كتێبخانه‌كان، شاری
یاری، هۆڵی وه‌رزشی كراوه، په‌رستگاكان و ئه‌و شوێنانه‌ی گرنگ نین، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه
كه له دوو كه‌س زیاتر به‌شداربن تیایدا قه‌ده‌غه‌یه، جگه له رێوڕه‌سمی پرسه،
هه‌موو چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه راگیراوه.
بۆریس جۆنسن باسی له‌وه كرد كه سێ هه‌فته ئه‌م
رێكارییانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكان نه‌بن
كه‌سانێكی زۆر گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
- ژماره‌ی ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
گه‌یشته ٣٣٥ كه‌س
له به‌ریتانیا ٥٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی
كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه
له‌و ولاته گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ٣٣٥ كه‌س. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی
ژماره‌ی قوربانییان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێكاری
توندتر ده‌گرنه‌به‌ر.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ده‌ستخستنی به‌رگریی كۆمەڵگا
سه‌ره‌تا ستراتیجییەتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو په‌یڕه‌و
كرد، دوای ره‌خنه‌كان و پێشبینیکردنی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧٧ هه‌زار كه‌س، ناچاربوو
سیاسه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆریس جۆنسن
راگرتنی ده‌وامی ته‌واوی قوتابخانه‌كانی تا ده‌رچوونی فه‌رمانی دووه‌م راگه‌یاند،
هه‌روه‌ها به‌شێك له هێڵه‌كانی میترۆ له له‌نده‌ن داخست و هه‌فته‌ی رابردووش باڕ،
چێشتخانه، كه‌فێ و سینه‌ماكان داخران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە