23/03/2020 512 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید لە چاکبوونەوەی تەواوەتی لە پێکان نزیک دەبێتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

نزیکە لەوەی تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تەواو لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە.

 

 ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئەوەی خستۆتەڕوو، کۆرتوایی 27 ساڵ قۆناغی چارەسەری پێکانەکەی بە باشی تێپەڕاندووە و لە قۆناغی کۆتایی نزیک دەبێتەوە، دواتریش یاریزانەکە هاوشێوەی هاوڕێکانی لە ماڵەوە مەشقەکانی توانای جەستەیی دەست پێ دەکاتەوە.

کۆرتوا لە یاری یانەکەی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ بیتس لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٧ خولی ئیسپانی تووشی پێکان هات و بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە بۆ ماوەیەکە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە.

لە ئێستاشدا بەهۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ناچار کۆرتوا دەبێت لە ماڵەوە مەشق و ڕاهێنانی سەرەتایی ئەنجام بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • پێش 2 هەفتە

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

سەرەتا