23/03/2020
358 جار خوێنراوەتەوە
ئێران، ئەمریکا بە رێگریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکات
پهیام
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئەمریکای
بە رێگریکردن لە خەباتی نێودەوڵەتی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"كۆڤید-19" تۆمەتبار کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری
تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا خۆشحاڵی
خۆی بەرامبەر بانگەوازەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران دەربڕیوە.
محەمەد جەواد زەریف نووسیویەتی "گەلی ئێران،
ستایشی سەرۆکی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و حکوومەتی ئەو وڵاتانە دەکات کە بەشداربوون
لە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە بانگەشەکردن بۆ هەڵگرتنی سزا نایاساییەکانی
ئەمریکا لەسەر ئێران، بەڵام ئەمریکا گوێ ناگرێت و رێگریش لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی
تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"كۆڤید-19"دەکات.
تاکە چارەسەر ئەوەیە دژبە رێگای سزادانی بەکۆمەڵی ئەمریکا بوەستینەوە".
تا ئەمڕۆ هەزار و ٦٨٥ کەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
و ۲۱ هەزار و ٦۳٨ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمارکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە