پێش 1 هەفتە 146 جار خوێنراوەتەوە

نه‌وت به‌ نرخی 26 دۆلار چووه‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

په‌یام

بەیانی ئەمڕۆ کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سەرەتای هەفتەیە، نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ۳،۳ کەمی کرد و بە ۲٦ دۆلار و ۱٦ سەنت چووە بازاڕەکانی جیهانەوە.

لە هەمان کاتدا نرخی خاوی رۆژئاوای تێکساس بووە ۲۲ دۆلار و ٦۹ سەنت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت، گەیشتە ۳۰ دۆلار و ۹٤ سەنت، رۆژەکەشی بە ۲٦ دۆلار و ۹٨ سەنت تەواو کرد.

دۆناڵد ترەمپ بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیری لە شەڕی نرخەکان  لەنێوان رووسیا و سعوودیەدا، وای کرد هەفتەی رابردوو کەمێک نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام بەجێنەگەیاندنی بانگەشەکان دووبارە بووەوە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "كۆڤید – 19" لەسەر نرخی نەوت بەردەوام بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای بەیکەر هیوس بڵاویکردوونەتەوە لە هەفتەی نێوان ۱٤-۲۰ ئادار ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، ۱۹ سەکۆی هەڵکەندنی بیرە نەوتی کەم کردووەتەوە و ژمارەی سەکۆکانی کردووەتە ٦٦٤ سەکۆ. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 24 دۆلار و 26 سه‌نت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە: تەنها رووسیا و توركیا داوای پاڵپشتی بەپەلەیان نەكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت دابه‌زی بۆ نزمترین ئاست له‌ 18 ساڵی ڕابردوودا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نەوت و چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری دارایی: "ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا بدرێت قسه‌ی زله‌" په‌رله‌مانتارێكیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی‌ هه‌رێم: بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌؛ چاوه‌ڕێی‌ ته‌مویله‌كه‌ی‌ به‌غداین

سەرەتا