6 رۆژ پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی خولی ئینگلیزی داڕشتووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاوی لە تواناکانی ڕەئول خیمنێزی مەکسیکی و هێرشبەری یانەی وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزییە.

 

 ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی هەواڵێکی لەسەر یانەی شاهان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی قەڵای سپی دەیەوێت هێڵی هێرشبەری یانەکەی بە گواستنەوەی ڕەئول خیمینێزی مەکیسکی و هێرشبەری یانەی وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی بەهێز بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە بەرنامەیاندایە بە زووتر کات گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، زیدانی راهێنەر لە ئاستی هیچ کام لە لوکا یۆڤیچ و ماریانۆ دیازی هێڕشبەرانی یانەکەی ڕازی نییە و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا دەستبەرداری هەردوو هێرشبەرەکەی دەبێت.

ڕەئول خیمینێزی مەکسیکی ئەم وەرزە بە درێسی وڵڤەرهامپتۆن بەشداری 44 یاری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کردووە 22 گۆڵی تۆمار کردووە و 10 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، ئایا سەرۆکی تۆتینهام لە کۆتینۆ تووڕەیە؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ باشترین ڕێگەچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

سەرەتا