22/03/2020 526 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی مێسی و کریستیانۆ لە لیستی ئەفسانەکان هەژمار ناکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

سەرەرای بردنەوەی چەندین نازناوی تاكە كەسی و بە كۆمەڵ بەڵام هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆنالدۆ لەو لیستەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی دوور دەخرێنەوە  كە كۆمەلێك ئەفسانەی تۆپی پێی لە خۆگرتووە.



حەوت یاریزان لەو لیستەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا ناویان هاتووە كە ڕێگرن لە رۆنالدۆ و میسی وەك تاكە دوو ئەفسانەی مێژوویی تۆپی پێ هەژمار بكرێن، ئەوانیش زینەدین زیدان و گێرد مۆلەر و پیكناپاوەر و ریكاردۆ كاكا و رۆنالدینۆ و چارلتۆن لەگەڵ پاولۆ رۆسین، كە توانیویانە دوو گەورەترین دەستكەوت لە ژیانیاندا ببەنەوە، كە ئەویش جامی جیهانیە لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و هەروەها خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە لەسەر ئاستی یانە، دواتریش بردنەوەی تۆپی ئالتونییە وەك نازناوی تاكە كەسی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ كام لە میسی و رۆنالدۆ سەرەڕای بردنەوەی چامپیۆنسلیگ و تۆپی ئاڵتونی، بەڵام نیانتوانیەوە بە نازناوی جامی جیهانی بگەن، كە ئەمانیشی هاوشێوەی پێلێ و مارادۆنا و یۆهان كرۆیڤ خراونەتە دەرەوەی لیستەكەی رۆژنامەی ئاس كە بێ‌ بەشن لە بردنەوەی یەكێك لەو سێ‌ دەستكەوتەی ئاماژەی بۆ كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

سەرەتا