22/03/2020
449 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی چین شه‌مه‌نده‌فه‌رێك هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كرد
په‌یام
چین هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تایبه‌ت كردووه به گه‌یاندنی هاوكاریی بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا به وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌وچوارچێوه‌شدا رۆژی رابردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به "شه‌مه‌نده‌فه‌ری كۆرۆنا" ناسراوه، رۆژی شه‌ممه له چینه‌وه به‌ره‌و مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕیكه‌وت و (110) تۆن پێداویستی پزیشكی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتوه.
بریاره له ماوه‌ی دوهه‌فته‌دا بگاته مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.
ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره چینییه‌كه به‌ره‌و ئه‌وروپا نابێت و گه‌شته‌كانی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه پزیشكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مه له كاتێكدایه چین له كۆنترۆڵكردنی یه‌كجاره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌كه نزیكبوه‌ته‌وه، به‌ڵام له وڵاتانی ئه‌وروپا له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە