22/03/2020
378 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. 7هه‌زار و 913 كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
په‌یام
ته‌نها له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (129) كه‌سی تر له ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، و حه‌وت هه‌زار و 913 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی وازره‌تی ته‌ندروستی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوا ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كان، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بۆ (21) هه‌زارو 638 كه‌س زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوكات ژماره‌ی قوربانیان له هه‌ڵكشاندایه، به‌شێوه‌یه‌ك له (24) سه‌عاتی رابردودا (129) كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته هه‌زار 685 كه‌س.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە