22/03/2020
874 جار خوێنراوەتەوە
رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له به‌غدا كوده‌تای سه‌ربازیی ئه‌نجامبدات
په‌یام
ڕۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا پلانی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازیی له به‌غدا هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “جه‌ریده”ی كوه‌یتی پشت به‌ست به سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌یله‌قی قودسی ئێرانیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای پاسداران و چه‌ند میلیشیایه‌كی چه‌كداریی عێراق كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه له ترسی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌غدا.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگرییان به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه ئه‌مریكا به هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غدا وتووه چیتر پشتبه‌ستن به ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سودیان نییه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌بێ جوڵاندانی هاوته‌ریبی هێزه‌كانی نزیك له واشنتۆن بۆ دروخستنه‌وه‌ی ده‌ستی تاران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق.
ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، پێكهاته‌ی هێزه سیاسیه‌كانی ئێستای به‌غدا ڕێگه به ئه‌مریكییه‌كان نادات لایه‌نگرێكیان ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ته‌نها له ڕێگه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی لایه‌نگرانی واشنتۆنه‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و بگه‌نه ده‌سه‌ڵات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه ئێران له په‌یوه‌ندیه‌كی چڕوپڕدایه له‌گه‌ڵ هێزه سونی و كوردییه‌كان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلانه نوێییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا واشنتن ده‌یه‌وێت دۆخی شڵه‌ژاوی تاران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بقۆزێـته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە