6 رۆژ پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

عێراق...ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گه‌یشته‌ ٢٣٣ كه‌س

په‌یام

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی ١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید -19"ی رایگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق هاتووە "لەمیانی ئەنجامدانی پکشنین بۆ ١٠٦ حاڵەتی گوماناوی دەرکەوتووە کە ١٩یان پۆزەتیڤ بوون".

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەکردووە کە ئەو ١٩ حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ پێنجیان لە بەری رەسافەی شاری بەغدا، یەکیان لە بەری کەرخی شاری بەغدا و دوویان لە شاری بزیشکیی شاری بەغدا، دوویان لە نەجەف، یەکیان لە کەربەلا، یەکیان لە پارێزگای موسەننا، یەکیان لە هەولێر و شەشەکەی دیکەش لە سلێمانی؛ تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سێ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید -19" لە شاری پزیشکیی شاری بەغدا تۆمارکراوە و پینج تووشبووی دیکەیش لە بەری کەرخی شاری بەغدا چاکبوونەتەوە.

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ ٢٣٣ کەس کە تا ئێستا ٥٧یان چاکبوونەتەوە و ٢٠شیان گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. 48 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەدنان زورفی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوویەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیۆرك تایمز: ئەمەریکا بە نیازە له‌ عێراق هێرش بکاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا کارمەندانی خۆی لە هەر یەکە لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسوڵخانەی هەولێر کشاندەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ عێراق 30 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 14ی دیكه‌ش چاكبوونه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سەرەتا