22/03/2020 463 جار خوێنراوەتەوە

جگه‌ به‌رهه‌مهێنانی ستراتیژی، پیشه‌سازی ئیتالیا به‌ته‌واوی ده‌وه‌ستێنرێت

په‌یام

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19" تا ئێستا چوار هەزار و ٨۲٥ کەس لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتوەتە ٥٣ هەزار و ٥٧٨ حاڵەت.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ کۆنتێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لەگەڵ گەلەکەی بەڕاستگۆیی ماوەتەوە، باسی لەوەش کردووە کە وڵاتەکەی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە قورسترین قەیراندایە و رۆژانە ئازاری گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییانیان دەچێژن.

جوزێپێ کۆنتێ لەبارەی رێوشوێنە نوێیەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە کە بڕیارە تا سێی نیسان بخایەنێت رایگەیاندووە "رێوشوێنەکانمان جددین، بەڵام جێگرەوەی دیکەمان نییە. بۆ بینینی کاریگەری رێوشوێنەکان کاتمان پێویستە. دەشبێت پابەندبین بە یاساکانەوە و لە ماڵەکانماندا بمێنینەوە".

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لەبارەی کەرتی پیشەسازی وڵاتەکەشییەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە، بەڵام نەوەستاوە و گوتی: "ئەمە بڕیارێکی ئاسان نییە. جگە لە بەرهەمە ستراتیجی و گرنگەکان هەموو بەرهەمە پیشەسازییەکانمان دەوەستێنین. تەنها رێگە بەبەرهەمهێنان لەڕێی ئامێری هۆشمەند و چالاکییە پیشەسازییەکانی پەیوەست بە بەرهەمی نیشتمانی دەدەین".

جوزێپێ کۆنتێ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە مارکێت، دوکانەکانی فرۆشتنی خۆراک، دەرمانخانە، پۆستەخانە و بانکەکان بەکراوەیی دەمێننەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ کۆنتێ ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە کە پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی، کارمەندەکانی بەرگریی شارستانی و سوپا رۆژانە بەوپەڕی توانایانەوە خەبات دەکەن.

هاوکات سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیتاڵیا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەکێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ کۆنتێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەمهۆیەوە دوێنێ پشکنین بۆ کۆنتێ-یش کراوە، بەڵام دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەى پەروێزخان: یەکشەممە هاتووچۆى بازرگانى لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی ژێرخانى وزە دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تایوان پێشنیارێکی چین بۆ "دەستەبەرکردنی وزە" ڕەتدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر؛ كێڵگه‌ غازییه‌كانی وێران ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات: هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەیه‌كی غازی سرووشتی پووچەڵ کرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت 110 دۆلاری تێپه‌ڕاند

سەرەتا