21/03/2020 387 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. هێرشبەرێکی یۆڤانتۆس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 لە تویتەری تایبەت بەخۆی و لە نووسراوێکی فەڕمیدا پاولۆ دیبالا ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکانی خۆی و هاوڕێ کچەکەی دەرچووە و ئەنجامی پشکنینەکان بە پۆزەتیڤ هاتۆتەوە، واتا یاریزانە ئەرجەنتینییەکە و هاوڕێ کچەکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان.

لە درێژەی نووسینەکەیدا دیبالا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستاد تەندروستیان زۆر باشە و سوپاسی هەموو ئەوانی کرد کە هەواڵی تەندروستیان پرسیووە.

جێی ئاماژەیە دوای تووشبوونی دیبالا، لە ئێستادا ژمارەی یاریزانە تووشبووەکان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ سێ یاریزان بەرز بوویەوە، پێشتریش هەریەکە لە دانێلی ڕوگانی و بلیس ماتیودی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا