21/03/2020 371 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی كۆمپانیای ڕۆزنەفت: نرخی نەوت لە نیوەی ئەمساڵدا بەرز دەبێتەوە

په‌یام

سەرۆكی كۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی رایدەگەیەنێت نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا لە نیوەی ئەمساڵدا بەرز دەبێتەوە.
ئیگۆر سیچین سەرۆكی كۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی ووتی نرخی نەوت لەنیوەی ئەم ساڵدا بەرز دەبێتەوە و دەچێتەوە سەر ڕێڕەوەكەی خۆی، لەبەر ئەوەی نرخی ئێستای نەوت یارمەتی دەرهێنانی نەوتی لمی ئەمریكا نادات.
ئیگۆر سیچین بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاندوە بەپێی بەڵگە و داتاكان بەرهەمهێنانی نەوتی لمین ڕاوەستاوە و دابەزینی نرخی نەوتیش لەئێستادا دەرفەت ناداتە بەرهەمهێنانی نەوتی لمی بەشێوەیەكی كاریگەر، بەوهۆیەوە نرخە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بازاڕ دەبوژێتەوە.
سەرۆكی كۆمپانیا ڕوسییەكە وتیشی، لەنیوەی ئەم ساڵدا گۆڕانكاری ئەرێنی بەرەو جێگیربوونی نرخی نەوت دەڕوات.
ئەوە لەكاتێكایە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی نرخی فرۆشی نەوت لەلایەن سعودیەوە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە نزیكەی 23 دۆلاری ئەمریكی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 11 ملیارە و لەسەدا 17 كەمیكردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوەیە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 942 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتی عێراق: هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ده‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق: تێکڕای ڕۆژانەی هەناردەی نەوت لەم مانگەدا ٢,٦ ملیۆن بەرمیلە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاره‌زایه‌كی ئابووری: بانكی ناوه‌ندی هه‌وڵی ڕێگریكردن له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆلار ده‌دات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا