21/03/2020 962 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی بە ئافرەتان دەدرێت لەبارەی دووگیانییەوە لە کاتی کۆرۆنادا

په‌یام

بەرپرسێکی تەندروستیی عێراقی ئامۆژگاری ژنان دەکات، بیر لە دووگانی نەکەنەوە لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا تەشەنەی سەندووە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ لە بەغدا، جاسب حیجامی لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە "ئامۆژگارییم بۆ ژنان ئەوەیە کە لەم کاتە سەختەدا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە".
جاسب حیجامی روونیکردووەتەوە، ئەم ئامۆژگارییەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ئافرەتێکی دووگیان کە تووشی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی فورات لەژێر چارەسەری پزیشکییدایە، بەهۆی دووگیانییەکەوە ئازاری زیاتر دەچێژێت و پزیشکەکانیش لەگەڵیدا ماندوودەبن.
حیجامی رووی قسەکانی ئاراستەی ژنان کردووە و دەڵێت: "وێڕای ئەوەی زانیاریی تەواو لەبەردەستدا نییە لەبارەی کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر کۆرپەلە، بەڵام بەدڵنیاییەوە تووشبوونت بە ڤایرۆسەکە کە کاتێکدا کە دووگیان نەبیت زۆر باشترە لەوەی کە دووگیان بیت".
تیشكیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش لە کاتی تووشبوون به‌ کۆرۆنا، نەخۆش پێویستیی بە پشکنینی تیشک دەبێت، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر کۆرپەلە، هەروەها ئەو دەرمان و چارەسەرییە پزیشکییانەی کە لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا بە ئافرەتی دووگیان دەدرێت، کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەر کۆرپەلە.
لە چین، منداڵێک دوای ٣٦ کاتژمێر لەدایکبوونی، نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەری ده‌ركه‌وتن، ئەمەش وایکرد تیمێکی توێژینەوە لە نەخۆشخانەی چونگنان سەر بە زانکۆی وهان یەکەم توێژینەوە لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ئافرەتی دووگیانەوە بۆ کۆرپەلەکەی بکەن.
توێژینەوەکە کە لە لایەن (The Lancet) بڵاوکرایەوە، وەک بنەما گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە کۆرۆنا لە دایکی دووگیانی تووشبوو بۆ کۆرپەلە ناگۆازرێتەوە ئەگەر لە سێ یەکی کۆتایی دووگیانییەکەدا بێت. 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)  گەیشتووەتە ٢٠٨ کەس و لەو ژمارەیە ١٧یان گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا