21/03/2020 151 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانێکی ئینتەرمیلان دەدات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی دیگۆ گۆدینی ئۆرۆگوایی و بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەدات.

 ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بە گواستنەوەی گۆدین یاریزانێکی بە ئەزموون بۆ هێڵی بەرگری یانەکەیان زیاد بکەن و لەبەر ئەوە هەوڵەکانیان بۆ پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ یاریگای ئۆڵترافۆرد دەست پێ کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کارگێڕی ئینتەرمیلان ڕێگری لە ڕۆیشتنی گۆدینی  34  ساڵ ناکات، چونکە یاریزانەکە لەگەڵ نێرازۆری ئەو ئاستەی نیشان نەداوە کە ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر چاوەڕوانی کردووە.

گۆدینی هاوینی ڕابردوو پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بەرەو ئینتەرمیلان جێهێشت، سەرەتایی وەرز یاریزانەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بکات، دوای چاکبوونەوەشی نەیتوانی بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی یانە ئیتاڵییەکەدا یاری بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادیۆیی کەتەلۆنیا هۆکاری بەشداری نەکردنی مێسی لە مەشقەکاندا ئاشکرا دەکات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرجەنتین داوا لە بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێکی خولی ئیتاڵی ئەنجام بدەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دێمبڵی پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیاوە دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ئەنجامدانی گرێبەستە مێژووییەکە لیڤەرپووڵ تەنیا 12 ڕۆژی لە بەردەست دایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی 2 یاریزانی بۆ گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ قسەی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی یارییەکان لە دەرەوەی ئانفێڵد کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تێر شتیگن داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خشتەی یارییەکانی هەفتەی 28 و 29 ڕاگەیاندرا

سەرەتا