21/03/2020
390 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ژمارەی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا له 21 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
په‌یام
کیانووش جەهانپوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند: له 24 کاتژمێری رابردوو، 966 تووشبووی نوێ تۆمارکراوه و به‌وه‌ش ژمارەی توشبووان گەیشتووەته 20 هه‌زارو 610 كه‌س.
وتیشی "هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 123 کەس به ڤایرۆسه‌كه گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی مردووان گه‌یشتووه‌ته 1556 کەس.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تائێستا 7635 تووشبوو چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووه.
ئێران له رووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چین و ئیتاڵیا، ریزبەندی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان هەیه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە