21/03/2020 556 جار خوێنراوەتەوە

روحانی: ئیدارەی ترەمپ پەرە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات

په‌یام

حەسەن روحانی سەركۆماری ئێران، رایگه‌یاند: لە ڕێگەی جێبەجێكردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەمان لەم رەوشەی ئێستا، ئیدارەی ئەمریكا، پەرە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات.

روحانی پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئەمریكا كردووە و تیایدا ئەوەی وتووە: "تاران رووبەڕووی قورسترین سزای تیرۆری ئابووریی ئەمریكا بووەتەوە كە لە مێژوویی خۆیدا رووبەڕووی نەبووەتەوە، تەنانەت واشنتۆن ئامادە نییە دەستبەرداری سیاسیەتی فشاری توند بێت، جگە لەوەش بەدرێژەدان بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر تاران لەم رەوشەی ئێستا، پەرە به‌ كۆرۆنا، دەدات".

وتیشی: "واشنتۆن لەو كاتەی لە مانگی ئایاری 2018 لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاوەتەوە، زیاتر لە 100 سزای بەسەر ئابووری و دارایی ئێراندا سەپاندووە كە ئەوەش بە ملیارەها دۆلار زیانی بە گەلی ئێران گەیاندووە، هەروەها توانای ئێستای ئێرانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمكردووەتەوە".

هۆشداری ئەوەشیدا كە هەر سیاسەتێك لەئێستادا بۆ ئامانجی لاوازكردنی سیستەمی پزیشكی لە ئێران پەیڕەو بكرێت، هەوڵ بدرێت داهاتی دارایی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووردار بكرێت، ئەوا دەرهاوێشتەی خراپی بۆ سەر رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە وڵاتانی دیكەش دەبێت.

تا دوێنێ‌ هەینی ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستدا بەرزبوویەوە بۆ هەزار و 433 كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 19 هەزار و 644 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هاوشێوەی سوپای سەڵاحەددین بە كورد و عەرەب و توركەوە پێكەوە دەبین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێدەنگی وڵاتان ڕێگەی بۆ درێژەدان بە كوشتار لە غەززە خۆش كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیلەوە، لە غەززە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا پاشەكشە ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە پلانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ حوسییەکان دادەڕێژێت

سەرەتا