21/03/2020 420 جار خوێنراوەتەوە

دوو جامەکەی ئینگلتەرا مەترسی هەڵوەشاندنەوەیان لەسەرە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بیر لەوە دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو هەردوو جامی ئینگلتەرا و جامی یانە پیشەگەرەکان بە شێوەیەکی کاتی هەڵبوەشێنێتەوە.

 ڕۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی هەواڵێکی تایبەتی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئاڕاستەیەک لە نێو یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرادا پێشنیاریان کردووە لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەکدا و لە ترسی تەشەنەسەندی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا جامەکانی ناوخۆی ئینگلتەرا بۆ وەرزی داهاتوو ڕابگرێن و یارییەکانی ئەو جامە ئەنجام نەدرێن.

باس لەوەش دەرکرێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دوو جامە لە وەرزی داهاتوو، کارئاسانی بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی دەکرێت تا ئەوەی خولی نایابی وڵاتەکەی زۆر باشتر بەڕێوە ببات، ئەمەش لە کاتێکدا دەبێت هاوینی 2021 جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

سەرەتا