20/03/2020 430 جار خوێنراوەتەوە

ئالابا بە لێدوانێک دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

داڤید ئالابای نەمسایی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونخ هەرچەندە مانەوەی دڵخۆشی خۆی لە ڕیزەکانی یانە ئەڵمانییەکە دووپات دەکاتەوە، بەڵام پەیوەندیکردن بە یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش ڕەتناکاتەوە.

 ماوەی چەند ڕۆژێکە راپۆڕتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە چوونی بەرگریکارەی بایرن میونخ بۆ ڕیاڵ و بەرشە دەکەن و لە بارەیەشەوە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی دیدارێکی لەگەڵ ئالابا ئەنجامداوە و یاریزانەکە لە وەڵامدا دەڵێت: لە یانەی بایرن میونخ هەست بە ئاسوودەی دەکەم، بەڵام دەتوانم بیر لە ڕێگای جیاواز جیاوازیش بکەمەوە، بەڵام لە ئێستادا لە یانەکەم هەست بە دوو دڵی ناکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرگریکارەکەی بایرن میونخ سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە ئاماژەی بەوەکرد، لەوانەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا گۆڕانکاری لە ژیانیدا ڕوو بدات و لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی یان ڕوو لە ئەمریکای بکات و شارەزایی کلتورێکی نوێ ببێت.

لە کۆتایشدا ئالابا وتی: لە بایرن میونخ هەموو شتێک باشە، بەڵام دەتوانم بیر لەوە بکەمەوە لە شاری بەرشەلۆنە بژیم یان شارێکی دیکە، لە ڕاستیدا نازانم لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 3 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا