20/03/2020
362 جار خوێنراوەتەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە
پهیام
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا رایگەیاند، وەک هەنگاوێکی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کشانەوە و دووبارە جێگیرکردنەوە بە هێزەکانی لە عێراق دەکات.
فەرماندەیی ئەرکی هاوبەش سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە راگەیەنراوێکدا ئەو هەنگاوەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و کەمبوونەوەی ئەرکەکانیان گەڕاندووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوەشدراوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک رێکارێک بۆ رێگرییكردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، سەرجەم کارەکانی مەشقکردنیان وەستاندووە، ئەمەش وایکردووه کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ژمارەیەک لە هیزەکانی کە ئەرکیان مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکانە، لە ئایندەدا بۆ وڵاتەکانیان بکشێنێتەوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە جوڵە سەربازییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بەڕێوەدەچێت و باس لهوهكراوه، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی ژمارەیەکی کەم لە بنکە سەربازییەکان.
ئەم راگەیەنراوە دوای دوو رۆژ دێت لە بڕیاری حکوومەتی بەریتانیا بۆ کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە