20/03/2020 439 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق دڵنیایی ده‌دات لە بوونی یەدەگی دراوی نەختینەیی و تووشنه‌بوون به‌ قه‌یران

په‌یام

حكومەتی عێراقی هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەوەی یەدەگی دراوی نەختینەیی ئەوەندە هەیە ڕێگریی لە تووشبوونی قەیران بكات.
(مەزهەر محەممەد ساڵح) ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاند: یەدەگی دراوی عێراق لە بانكی ناوەندیی زۆر بەرزە و لە ئێستادا عێراق تووشی قەیران نابێت.
لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە حكومی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی وتی: "یەدەگی نەختینەیی لە بانكی ناوەندیی لە ئاستێكی زۆر باشدایە و دەتوانرێت بوترێت یەدەگی پێویست هەیە".
بەپێی قسەی مەزهەر محەممەد ساڵح "ئەو یەدەگەی عێراق لە بانكی ناوەندیی هەیەتی بەشی 13 بۆ 14 مانگ یەدەگی بیانیی دەكات، لەكاتێكدا پێوەری جیهانیی سێ مانگە، بۆیە ڕێژەكە بەرزە و جێی دڵنیاییە".
بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لەئێستادا بۆ كەمتر لە 30 دۆلار دابەزیوە و عێراقیش زۆرینەی زۆری داهاتەكەی لەسەر ئەو كەرتەیە، هاووڵاتیان و مووچەخۆران لە هەر دۆخێكی وادا ترس لە مووچەكانیان بۆ دروست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 988 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا