20/03/2020 438 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی چارەنووسی زیدان بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

 ڕۆژنامەی ئاسی نزیکە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرای کردووە، کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پیرێز دواین بڕیاریان لە بارەی چارەنووسی زیدانەوە داوە و بۆ وەرزی داهاتوو دەیانەوێت ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە لە پۆستەکەیدا بهێڵنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە تەنانەت لە ئەگەری لە دەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیشدا ئامادە نین دەستبەرداری زیدانی ڕاهێنەر ببن دەرفەتێکی دیکە بەو ڕاهێنەرە دەدەنەوە.

کۆتایی وەرزی ڕابردوو زیدان گەڕایەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانێکی دیاری خولی ئیتاڵی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا