20/03/2020 502 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: بەرپرسانی سوریا و یەمەن گه‌یشتنی كۆرۆنا بۆ وڵاته‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌

په‌یام

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی گومانی خۆی لەو زانیارییانە دەربڕی كە باس لە نەبوونی هیچ حاڵەتێكی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سووریا و یەمەن دەكەن.
(عەبدولنەسیر ئەبوبەكر) سەرۆكی تیمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ خۆپارێزیی لە نەخۆشییە پەتاییەكان ڕایگەیاند: تۆمارنەكردنی هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سووریا و یەمەن لەوانەیە هۆكارەكەی ئەوە نەبێت كە تائێستا ڤایرۆسەكە بەوان نەگەیشتووە، بەڵكو لەوانەیە كەرتی تەندروستی‌و دۆزینەوەی حاڵەتەكانی نەخۆشییە لەو دوو وڵاتە، لاواز بێت.
(عەبدولنەسیر ئەبوبەكر) لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، نیگەرانیی ڕێكخراوەكەی لەبارەی دۆخی سوریا و یەمەنەوە دەربڕی و وتی: من پێم وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە سوریا و یەمەن، بەڵام بەرپرسەكانیان بە شێوازێك لە شێوەكان دەیشارنەوە، بەڵام هێشتا نەمان توانیوە ئەو بابەتە بە بەڵگەوە بسەلمێنین.
ئەو وتیشی: "پێشبینی تەقینەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لەو دوو وڵاتە دەكەین".
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیی بە گەشتی هاووڵاتیان بۆ ئێرانەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا