20/03/2020 440 جار خوێنراوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا بەجێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەزەبری هێز

په‌یام

سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی فەرمانیدا بە هێزە ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بەزەبری هێز بەسەر ئەو سەردانکەرانەی شیعە کە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روو لە بەغدای پایتەخت دەکەن.
عادل عەبدولمەهدی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رێگە بە هاتنی سەردانکەران لە شار و شارۆچکەکان نادرێت بۆ بەغدا لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا، چونکە پێچەوانەی رێکارەکانی تەندروستییە، هاوکات رێگە بە گردبوونە نادرێت بەهەر هۆیەک بێت.
عەبدولمەهدی جەختی لە پابەندبوون بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی کردووەتەوە و فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق راشیگەیاندووە، پێویستە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاووڵاتییان پابەندی تەواوی بڕیار و راسپاردەکانی شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان بن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی عێراق و عێراقییەکانە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
عادل عەبدولمەهدی بەڵێنی ئەوەی داوە، هەرکەسێک سەرپێچی بڕیارەکان بکات سزای دارایی دەدرێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا سەرپێچی دەکەن، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە بەغدا لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە چووە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌ و تاوەکو ٢٤ی ئادار بەردەوام دەبێت، بەڵام بێ رەچاوکردنی بڕیارەکە سەدان سەردانکه‌ری شیعە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ سەردانکردنی مەزاری ئیمام موسا بن جەعفەر کازم روویان لە بەغدا كردووه‌.
رۆژی شەممە هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی موسا بن جەعفەر کازم، ئیمامی حەوتەم لە ١٢ئیمامی شیعە و ساڵانە بەو بۆنەیەوە هەزاران کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە سەردانی مەزارەکەی دەکەن لە شاری کازمییە باکووری بەغدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا