20/03/2020
390 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل.. ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ٧٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند
په‌یام
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته، گه‌یشتووه‌ته ٧٠٥ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە ٢٨ كه‌سی دیكه له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ١٠ كه‌س له تووشبووان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و ١٥ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو کە تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشتووه‌ته، ٧٠٥ كه‌س.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، دوێنێ ئێواره ئه‌و رێكاریه نوێیانه‌ی راگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر، فه‌رمانی به هه‌موو ئیسرائیلیه‌كان كرد زۆر ناچار نه‌بن نه‌چنه‌ده‌ره‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل باسی له‌وه ده‌كه‌ن كه فه‌رمانی ده‌رنه‌چوون له ماڵ حه‌وت رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێت و، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی فه‌رمانه‌كه نه‌بن سزای په‌ره‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
پێشتر له چوارچێوه‌ی رێوشوێنەکان ده‌وامی سەرجەم قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل راگیران، رێكخستنی چالاكی و كۆبوونه‌وه لە شوێنی داخراو و كراوه‌دا كه زیاتر له ١٠ كه‌س به‌شداربن تیایاندا، قه‌ده‌غه‌كرا.
هه‌روه‌ها له ١٥ی ئاداره‌وه بڕیاردراوه جگه له ماركێت، ده‌رمانخانه، وێستگه‌كانی بانزین و بانكه‌كان، زۆرێك له شوێن كاره‌كانی دیكه دابخرێن.
حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب، جگه له‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ئیسرائیلن چوونی هه‌موو كه‌سێكی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە