20/03/2020
344 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی كۆرۆناوه هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س له ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه
په‌یام
١٤٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س.
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی به ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٤٩ تووشبوونی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتۆته هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها هه‌زار و ٢٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌یش تۆماركراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته ١٩ هه‌زار و ٦٤٤ كه‌س.
ره‌ئیسی تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ش هه‌زار و ٧٤٥ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە